Privacy Policy

لەکاتى بەکارهێنانى ماڵپەڕەکەماندا یاساى پاراستنى نهێنیی و چۆنێتى بەکارهێنان و پاراستنى زانیارییەکانتان لەلایەن پڕۆژەى لە ڕێگادا دیاریدەکرێت .

پڕۆژەی لە ڕێگادا پابەندە بە پارێزگاریکردن لە زانیارییەکانت، لەکاتێکدا ئەگەر داواى زانیارى خۆپیێناساندنت لێبکەین لەم ماڵپەڕەدا دڵنیات دەکەینەوە کە زانیارییەکانت تەنها بەپێى ئەم دەقە بەکار دەهێنرێت.

ئەگەری ئەوە هەیە کە پڕۆژەی لە ڕێگادا جارجار یاسای پاراستنی زانیاریەکانت بگۆڕێت بەڵام لەرێی تازەکردنەوەى ماڵپەڕەکەمانەوە ئاگادار دەکڕێنەوە. بۆ ڕەزامەندى خۆت لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا دەتوانیت زوو زوو سەردانى ئەم دەقە بکەیت.

کۆکراوەی زانیاریەکان

ئەکرێت ئەم زانیاریانە کۆ بکەینەوە

  • زانیاری چۆنێتی پێوەندی کردنمان بە تۆوە، لە ژمارەی تەلەفوونەوە بۆ ئادرێسی ئیمەیل ئەگەر پرسیار هەیە.
  • IP address
  • چۆنیەتی بەکارهێنانى ئەم ماڵپەڕە.

شێوەی بەکار هێنانی زانیاریەکان:

کۆکردنەوەی ئەم زانیاریانە بۆ تێگەیشتنە لە پێداویستییەکانتان و گەشەپێکردنی ماڵپەڕکەمانە. ئەمە نابێتە هۆکاری ئەوەی ئێمە بتوانین زانیاری زیاتر دەربارەی تۆ کۆبکەینەوە.

پاراستنی زانیاریەکانت

ئێمە پابەندین بە پاراستنی زانیارییەکانتان. بۆ بەکارهێنانیان، ئێمە رێوشوێنی دیاریکراومان هەیە و بە هەموو شێوەیەک پارێزراوە. 

چۆن کووکیس(cookies) بەکاردەھێنین

فایلى کوکی cookie فایلێکی بچوکە کە داوای رێگەپێدانت لێدەکات بۆ چوونە سەر hard drive ی کۆمپیوتەرەکەت. کاتێک ڕەزامەند دەبیت بەوەی فایلەکان دابەزێنیت کوکیەکان یارمەتیدەرت دەدەن لەشیکارکردنی ھێمای سەر وێب یان ئاگادارت دەکەنەوە لەکاتی کردنەوەی سایتێکی تایبەتدا.

کوکیەکان رێگەبە ئاپلیکەیشنەکان دەدەن کە وەک تاکێک وەڵامی تۆ بدەنەوە، واتە خزمەتگوزارییەکان بەپێی ویستی تۆ بەرێوەبچن. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت چیت پێ پەسەندەبێت و چیت پێ پەسەندنەبێت لەرێیکۆکییەوە ئەو زانیاریانە کۆکراونەتەوە.

ئێمە ترافیک لۆگ کوکى بەکاردەھێنین بۆئەوەی کەبزانین کام لاپەڕانە بەکارھێنراون. ئەمەش یارمەتیدەرمانە بۆشیکردنەوەی ئەو داتایانەی دەستمان دەکەوێت دەربارەی وێب پەیجی ترافیک. ئەمە یارمەتی دەرمانە کە ئەو ھەواڵەمان پێبگات کە چاکسازی لە وێبسایتەکەماندا بکەین بە شێوەیەک بە دڵ و خواستی ئێوە بێت.

ئەم زانیاریانە تەنھا بەمەبەستی شیکاری ستاتیکی بەکاردەھێنین و دواتر ئەیانسڕینەوە لە سیستمەکەدا.

بەگشتی کوکی ئەو ھەلەمان بۆدەڕەخسێنێت کە ماڵپەڕەکەمان باشتر بۆ ئێوە بخەینەڕوو، لەڕێی ئەوەی دەرفەتمان دەدات چاودێری خواستەکانی ئێوە بکەین و ئاسانکاریمان بۆ دروستدەکات بۆ تێگەیشتن لە باشی و خراپی لاپەڕەکەمان. بەھیچ شێوەیەک لەڕێی کوکیەوە ئێمە مافی ئەوەمان نییە بێینە ناو کۆمپیوتەر یان زانیارییەکانی تۆوە، جگە لەو داتایانە نەبێت کەتۆ بەخواستی خۆت لەگەڵ ئێمە بڵاوی دەکەیتەوە، واتە ئەو زانیارییانەی بەویستی خۆت پێمان دەدەیت.

تۆ دەتوانیت بڕیار بدەیت کووکیس بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت یاخود نا. زۆربەی وێبەکان بە شئوەیەکی ئاوتۆماتیک ڕئگە بە cookies دەدەن، بەڵام تۆ دەتوانیت بە شئوەیەکی گشتی لە سێتینی ناو براوسەرەکەی خۆت ھەڵبژاردەی ڕێگە پێدان و نەدانی cookies دەست نیشان بکەی. بەڵام ئەمە دەشێ کار بکاتە سەر وەرگرتنی سوودی تەواوی تۆ لە ماڵپەڕەکان بە گشتی.

گەیشتن بە ماڵپەرەکانی تر

لەڕێگاى ماڵپەرەکەمانەوە دەتوانیت بەشێوەیەکى ئاسان سەردانى ژمارەیەک ماڵپەرى تر بکەیت. لەکاتى سەردانیکردنى ماڵپەڕەکەماندا، ئێمە بەرپرسیار نین لە پاراستنی ئەو کووکیزانەی بەکاریدەهێنرێت لە ماڵپەرەکانی تردا. بۆدڵنیابوون لە سەلامەتی زانیاریەکانت، لە ماڵپەرەکاندا سەردانی بەشى ڕێنمایەکان بکە دەربارەی پاراستنى زانیاریەکانتان.

کۆنتڕۆڵکردنى زانیاریە تایبەتەکانت

ئێمە زانیاریە تایبەتەکانت ناخەینە بەردەست هیچ کەسێک، تەنها ئەگەر یاسا داوامان لێبکات. لەلایەن ئێمەوە زانیاریەکانت پارێزراون و ناخرێتە بەردەست هیچ ڕێکخراوێک بۆ لێکۆڵینەوە یا هەر مەبەستێکى بازرگانى، هەروەها وردەکاریەکانت نادرێت بە هیچ ماڵپەڕێک.

دەتوانیت داواى وردەکارى ئەو زانیاریە بکەیت کە لاى ئێمە بەردەستن لەژێر یاساى پاراستى زانیارى Act 1998. ئەگەر کۆپیەک لەو زانیاریانەی خۆتت دەوێت کە لەلاى ئێمە بەردەستە، دەتوانیت پەیوەندى بکەی بە info‪@‬migrantsonthemove‪.‬org

هەروەها دەتوانى داوامان لێبکەیت زانیاریە تاینەتەکانت بەکار نەهێنین کە لەبەردەستماندایە.

فایلى کوکی چییە؟ چۆن سوودمان پێدەگەیەنێت؟

ماڵپەرەکەمان فایلى کوکی بەکاردەهێنێت وەکو زۆرێک لە ماڵپەرەکان، بۆ ئەوەى باشترین خزمەتگوزاریت پێشکەش بکەین. کوکی فایلى بچوکى نوسینن کە لەناو موبایلەکەت و کومپیتەرەکەتدا هەیە لەکاتى گەڕان بۆ ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان.

فایلى کوکی ماڵپەرەکەمان یارمەتیمان دەدات بەم شێوانەی کە لە خوارەوە دەخرێنە بەرچاو:

  • وا لە ماڵپەرەکەمان دەکات بەو شێوەیە بێت کە تۆ چاوەروانى دەکەیت.
  • ڕێکخستنەکانت دەپارێزێت لە کاتی سەردانى کردنت بۆ ماڵپەرەکەمان.
  • باشترکردنى خێراى و پاراستنى ماڵپەڕەکە.
  • ڕێگەتپێدەدات لاپەرەکان بڵاو بکەیتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى وەکو Facebook.
  • یارمەتیدەرە لە گەشەپێدانی بەردەوانی ماڵپەرەکەمان.

ئێمە فایلى کوکی بەکارناهێنین بۆمەبەستى:

  • کۆکردنەوەى زانیارى ( بەبێ مۆڵەتى تۆ)
  • کۆکردنەوەى زانیارى هەستیار ( بەبێ مۆڵەتى تۆ)
  • زانیارى بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕە ڕێکلامییەکان
  • پێدانى زانیارى تایبەت بە لایەنى سێیەم
  • پێدانى پارەى فرۆشتن ( کۆمیشن)

دەتوانى زیاتر فێربیت لەبارەى ئەو فایلە کوکییەکانى ئێمە بەکاریدەهێنین لەخوارەوە.

مۆڵەتپێدانمان بۆ بەکارهێنانى فایلى کوکی

ئەگەر سیستمى ڕێکخستنى ئەو سۆفتوێرەى تۆ بەکاریدەهێنیت بەشێوەیەک بێت کاتێک تۆ ئەم ماڵپەڕە دەبینیت، ڕێگەت پێبدات کە فایلى کوکى قبوڵ بکات ئەوا بۆ ئێمەش بەهەمانشێوە ئاساییە و ئاماژەیە بۆئەوەى کە تۆ دابەزاندنى ئەو فایلانەت بەلاوە ئاساییە. ئەگەر ویستت ئەو ڕێکخستنە بسڕیتەوە یان نەتەوێت لە ماڵپەرەکەى ئێمەوە فایلى کوکى قبووڵ بکەیت ئەوا لەخوارەوە فێرت دەکەین کە چۆن ئەو کارە بکەیت، بەڵام پێدەچێت ئەوە وابکات ماڵپەرەکەمان بەوشێوەیە کارنەکات کە تۆ پێشبینى دەکەیت.

فایلە کوکییەکانى ئێمە

ئێمە لەڕێگەى فایلى کوکییەوە وادەکەین ماڵپەرەکەمان باشتر کاربکات، لەناو ئەو فایلانەشدا:

  • بیرخستنەوەى ڕێکخستنى گەڕانە لەناو ماڵپەرەکەدا
  • هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕێگرى کردن لەم فایلانەى کوکى تەنها ئەوە نەبێت کە ماڵپەڕەکەمان بەکارنەهێنیت.

فایلى کوکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەتوانیت بە ئاسانى “لایک” یان شەیرى بابەتەکانمان بکەیت بە کلیککردن لەسەر رەمزى فایسبووک و تویتەر کە لەناو ماڵپەرەکەماندا هەیە.

فایلەکانى کوکى بەمشێوەیە ڕێکخراون:

  • ئەمە زیاد بکە – یان (AddThis) ڕێوشوێنى تایبەتمەندییەکان چەندین دوگمە و ئامڕازى شەیرکردن دابیندەکەن کە هەموویان پێکەوە یەک پاکێجن.
  • جێبەجێکردنى ئەو ڕێوشوێنى تایبەتمەندییانە لە تۆڕێکى کۆمەڵایەتییەوە بۆ یەکێکى تر دەگۆڕێت و پشت دەبەستێت بەو ڕێکخستنە تایبەتمەندییەى کە لەسەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە هەڵتبژاردووە.

فایلى کوکى ئامارى سەردانکەرى نەناسراو

ئێمە فایلى کوکى بەکاردەهێنین بۆ کۆکردنەوەى ئامارى سەردانکەران، بۆنمونە چەند کەس سەردانى ماڵپەرەکەمانى کردووە، چ هۆکارێکى تەکنەلۆژیان بەکارهێناوە (بۆنمونە: ماک، یان ویندۆز کە یارمەتیدەرمان دەبێت لەحاڵەتێکدا ئەگەر ماڵپەرەکەمان لەسەر سیستمێکى تەکنەلۆژى دیاریکراو کارى نەکرد)، هەروەها بۆماوەى چەند لەسەر ماڵپەرەکەمان دەمێننەوە، تەماشاى چ لاپەڕەیەک دەکەن و..هتد. ئەوە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆئەوەى بە بەردەوامى ماڵپەرەکەمان پێشبخەین. ئەو پڕۆگرامانە کە بە پڕۆگرامى “شیکارى” ناودەبرێن لەسەر بنەمایەکى نادیار و بەبێ ئاشکراکردنى زانیارى بەکارهێنەران، ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەى کە لە چ ڕێگەیەکەوە خەڵکى ماڵپەرەکەمان دەکاتەوە (بۆنمونە: لە چ ماڵپەڕێکى گەڕان: گوگڵ یان هى دیکە) هەروەها ئەوەش دەزانین کە ئایا ئەو سەردانکەرانە یەکەمجارە یان پێشتر سەردانى ماڵپەرەکەمانیان کردووە ئەمە وادەکات کە ئێمە پارەیەکى زیاتر خەرج بکەین بۆ گەشەپێدانى خزمەتگوزارییەکانمان لەشوێنى ئەوەى پارە لەبوارى بەبازاڕکردندا خەرج بکەین.

ڕاگرتنى فایلەکانى کوکى

بەشێوەیەکى ئاسایى دەتوانیت فایلەکانى کوکى ڕابگریت بە گۆڕانکارى لە سیستمى براوسەرەکەتدا و گۆڕانکارى لە شێوازى قبوڵکردنى ئەو فایلانەدا (لێرەوە زانیارى زیاتر وەربگرە). بەڵام ئەگەر ئەو کارە بکەیت ئەوە ئەگەرێکى زۆر هەیە کە کارى چالاکانەى ماڵپەرەکەى ئێمە و زۆرینەى زۆرى ماڵپەرەکانى جیهان ڕابگریت چونکە لەئێستادا فایلەکانى کوکى یەکێکن لە پێکهاتە سەرەکییەکانى زۆرینەى ماڵپەرە مۆدێرنەکان.

لەوانەیە یەکێک لە هۆکارەکانى نیگەرانى و ترسى تۆ لە فایلەکانى کوکى ئەوەبێت کە ئەم فایلانە فایلى سیخوڕین بەسەر تۆوە. هەربۆیەشە لەشوێنى ئەوەى فایلەکانى کوکى ڕابگریت لەسەر براوسەرەکەت، ئەوا دەکرێت بەرنامەیەکى دژە سیخوڕى و چاودێرى بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابەزێنیت کە بەشێوەیەکى خودکار ئەو فایلانەى کوکى دەسڕێتەوە کە بۆتۆ بە مەترسى دەزانێت. زانیارى زیاتر وەرگرە لەبارەى ڕێکخستنى فایلەکانى کوکى و بەرنامەى دژەسیخوڕى و چاودێرى